به‌وێنه.. ئێران بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌نزیك دیمه‌شق ده‌كاته‌وه
بنكه‌كه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا هه‌ڵده‌گیرێن ده‌گه‌نه هه‌موو سوچێكی ئیسرائیل
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئێران پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له سووریا به‌هێزتر ده‌كات و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك دیمه‌شق دامه‌زراندووه.
ئه‌و كه‌ناڵی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌كه‌وێته دووری 12 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای شاری دیمه‌شق و، دوو كۆگای گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا هه‌ن، كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری 500 مه‌تری چوارگۆشه درووستكراون.

فۆكس نیوز دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و دوو كۆگایه بۆ هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی كورت مه‌ودا و ناوه‌ندی به‌كارده‌هێندرێن.
هاوپێچ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه، فۆكس نیوز چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌شی بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون، كه‌ناڵه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و گوللـه‌تۆپ و مووشه‌كانه‌ی له‌و دوو كۆگایه هه‌ڵده‌گیرێن، ده‌توانن هه‌موو سوچێكی خاكی ئیسرائیل بكه‌نه ئامانج.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، بنكه سه‌ربازییه‌كه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوودا، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له‌ناوچه‌ی كسوه‌ی سه‌ر به شاری دیمه‌شق له‌ناو خاكی سووریا دۆزیوه‌ته‌وه و، به مووشه‌كی زه‌مینی بنكه‌كه‌ی له‌ناوبردووه.
H.B