رووسیا: ئه‌مریكا 20 بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دا هه‌یه
ئه‌لیكسه‌نده‌ر ڤینیدیكتۆڤ: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له‌مپه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و پرۆسه‌ی ئاشتی سووریا درووستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسه‌نده‌ر ڤینیدیكتۆڤ، یاریده‌ده‌ری سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: "ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له‌مپه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و پرۆسه‌ی ئاشتی سووریا درووستكردووه".
یاریده‌ده‌ری سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌ت به ئاژانسی سپوتنیكی گوتووه: "به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كێشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئاشتی له سووریا درووستبووه، بۆ نموونه، ته‌نها له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" نزیكه‌ی 20 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌یه".
ده‌رباره‌ی "ناوچه ئه‌منییه‌كان" و بوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌نه‌فی سووریا گوتوویه‌تی: "چه‌كداره‌كان به ئازادانه و له پێش چاوی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان دێن و ده‌ڕۆن، له كاتێكدا ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م هاتووچۆی كاروانی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داخراون".
ڤینیدیكتۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك ئه‌مریكا به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌تی سووریا به كرده‌یی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرد و به دریژایی 55 كیلۆمه‌تری له ته‌نه‌فه‌وه تا سنووری ئوردن كۆنترۆڵكرد و خێوه‌تگاكانیش ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌وه، ئێستا چه‌كداره‌كان به پێش چاوی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌و ناوچانه‌دا دێن و ده‌چن.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و ناوچانه له‌به‌رده‌م كاروانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كاندا داخراون و رێگا نادرێت هاوكاریی بگه‌یه‌نریته ئاواره‌ی خێوه‌تگاكان.