ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بيانييه‌كان ده‌كات

داواى دانانى خشته‌يه‌كى كاتى ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له‌ حكومه‌ت كرد، خشته‌يه‌كى كاتى بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ عێراق دابنێت.

نووسينگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ليم جبوورى، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "دواى سوپاسكردنى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى پشتيوانى عێراقيان كرد، له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕيارێك دا و تێيدا داواى كرد، حكومه‌تى عێراق خشته‌يه‌كى كاتى بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى عێراق دابنێت".

له‌ ئابى 2014ه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا و به‌ به‌شدارى زياتر له‌ 60 وڵات، هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووريا دامه‌زرا.

ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌ له‌ رووى سه‌ربازى و لۆجستى و هه‌واڵگرييه‌وه‌ هاوكارى سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى له‌ سووريا كرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و رزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و رێكخراوه‌.

ئ.ر