خامنه‌یی بۆ وه‌زیری ئه‌وقافی سووریا: به‌منزیكانه نوێژی جه‌ماعی له قودس ده‌كه‌ن
خامنه‌یی: ئه‌گه‌ر سه‌ركرده و گه‌لانی ناوچه‌كه بڕیارێكی خۆڕاگرانه و به‌رگریكارانه بده‌ن دوژمن ناتوانێت هیچ ره‌فتارێكی گه‌مژانه بكات
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا به "تێكۆشه‌ر و به‌رگریكارێكی گه‌وره" وه‌سف ده‌كات و، جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیری تاران بۆ دیمه‌شق ده‌كاته‌وه، كه به‌گوته‌ی خامنه‌یی، سووریا هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگرییه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م گوتانه‌ی خامنه‌یی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌تار ئه‌لسه‌ید، وه‌زیری ئه‌وقافی سووریا و شاندێكی یاوه‌ری هاتوون، كه به سه‌ردانێك له تارانی پایته‌ختی ئێرانن. خامنه‌یی دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا سووریا بووه‌ته هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری و، پێویسته ئێرانیش ئه‌ركی خۆی له پشتگیریكردنی ئه‌و خۆڕاگریه‌ی سووریا جێبه‌جێ بكات".
خامنه‌یی به وه‌زیری ئه‌وقافی سووریای گوت: "به‌م نزیكانه نوێژی به‌كۆمه‌ڵ (جه‌ماعی) له قودس (ئۆرشه‌لیم) ده‌كه‌ن"، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر سه‌ركرده و گه‌لانی ناوچه‌كه بڕیارێكی خۆڕاگرانه و به‌رگریكارانه بده‌ن، دوژمن ناتوانێت هیچ ره‌فتارێكی گه‌مژانه بكات"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل، كه ئێران به سه‌رسه‌ختترین نه‌یاری خۆی له ناوچه‌كه ده‌زانێت.
خامنه‌یی وێڕای ستایشكردنی سه‌رۆكی سووریا و وه‌سفكردنی به چه‌ند سیفه‌تێكی پاڵه‌وانی سه‌رده‌م، باسی ئه‌وه‌شی كرد، "گه‌لانی ئیسلامی له حاڵه‌تێكی زۆر بێچاره‌دا ده‌ژین، له‌كاتێكدا خۆیان بێچاره نین، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان بێئهزموون و بێچاره‌ن، هه‌رگه‌لێك خاوه‌ن سه‌ركرده‌یه‌ك بێت كه هه‌ست به هێزی ئیسلام بكات و دان بهناسنامهكهی خۆیدا بهێنێت، ئه‌و گه‌له پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دوژمنیش ناتوانێت په‌نجه‌ی بۆ درێژ بكات".
خامنه‌یی له‌و دیداره‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "هێزه جیهانییه‌كان له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی سۆڤیێتی جاران، هاوپه‌یمانی ناتۆ و ره‌جعی عه‌ره‌بی شانیان دایه یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنمان، به‌ڵام ئێمه نه‌ڕووخاین و پێشكه‌وتن و هێزی زیاترمان به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش واتای وایه هه‌رچی هێزه گه‌وره‌كان ده‌یانه‌وێت مه‌رج نییه به‌ده‌ستی بهێنن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته له‌ڕووی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا چۆك دانه‌نێین، كه ئامانجیان له‌ناوبردنی یه‌كێتی نێوان شیعه و سوننه‌یه، له‌وانه‌ش وڵاتی سعوودیه.
ئه‌م قسانه‌ی خامنه‌یی له‌كاتێكدایه، كه هه‌میشه وڵاتی ئێران به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت و، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش ئێران به هه‌وێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی تایفه‌گه‌ری له‌نێوان شیعه و سوننه‌دا له جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و، به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، دوو كۆگا له‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا درووست كراون، كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و كۆگایانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێن، توانای پێكاندنی هه‌موو سوچێكی خاكی ئیسرائیلیان هه‌یه.
H.B