ئه‌رمینیا له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌رمینیا: ئه‌نقه‌ره ناتوانێت خۆی له‌بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكییه‌كه‌ی رزگار بكات بۆیه جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له‌بیر ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی له هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه پاشه‌گه‌ز بووه‌ته‌وه، كه تایبه‌تن به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌نقه‌ره‌شی به‌وه تۆمه‌تباركرد، "هه‌رگیز ناتوانێت خۆی له بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكییه‌كه‌ی رزگار بكات"، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌مێنێته‌وه و له‌بیری ناكه‌ین.
رۆژی پێنجشه‌ممه، سیرج ساركیسیان، سه‌رۆكی ئه‌رمینیا به‌گوێره‌ی فه‌رمانێك، ئیمزاكردنی هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له‌سالی 2009 له سویسرا، له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا كرابوون و، جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن.
ئامانجی ئه‌و رێككه‌وتنانه به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی بوو له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته و، هه‌وره‌ها كردنه‌وه‌ی سنووری نێوانیان به‌ڕووی یه‌كتردا و، پێویست بوو ئه‌و رێككه‌وتنانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵاته‌وه په‌سه‌ند بكرێن، بۆئه‌وه‌ی بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌ر له په‌سه‌ندكردنیان ئه‌رمینیا له‌و رێككه‌وتنانه پاشه‌گه‌ز بۆوه.
به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ش له سایتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رمینیا، ئیدوارد نالبهندیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یدا، توركیای به‌وه تۆمه‌تباركردبوو، كه ئه‌و ئاماده نییه ئه‌و رێككه‌وتنانه په‌سه‌ند بكات و جێبه‌جێیان بكات.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه: "لێدوانه‌كانی توركیا كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌كه‌ی پاك بكاته‌وه، له‌ڕاستیه‌وه دوورن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌مری واقعه‌وه نییه"، ره‌خنه‌شی له ئه‌نقه‌ره گرت و گوتی: "ئه‌نقه‌ره ئه‌و هێزه‌ی نییه كه بتوانێت خۆی له‌بیركردنه‌وه و ره‌فتاره كلاسیكییه‌كانی رزگار بكات".
ئه‌رمینیا هه‌میشه ده‌ڵێت، "له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، له‌نێوان ساڵانی 1915 بۆ 1917، ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراودا، چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیان له دژی ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامدا و، ملیۆنێك بۆ ملیۆن و نیوێك هاووڵاتی ئه‌رمه‌نی له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا كوژران، ئه‌رمینیاش ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه به جینۆساید وه‌سف ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌كارهێنانی زاراوه‌ی "جینۆساید" له‌م كه‌یسه‌دا توركیا زۆر تووڕه ده‌كات و هه‌میشه ره‌تی ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و زاراوه‌یه به په‌ڵه‌یه‌كی شۆم له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌زانێت و نایه‌وێت دانی پێدا بنێت.
H.B