پوتن درووستكردنى چه‌كێكى نوێى ئه‌تۆمى ئاشكرا ده‌كات
چه‌كه نوێيه‌كانى رووسيا له لایه‌ن سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كییه‌وه رێگرییان لێناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی نوێی داهێناوه و گوتی: "له‌ناو ئه‌و چه‌كانه‌دا، مووشه‌كی مەودا بێ‌سنوور و ئاڕاسته‌كراو و هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه له لایه‌ن سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كییه‌وه رێگرییان لێناكرێت و درۆنی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ژێرده‌ریاییش هه‌یه".
له‌وتارێكیدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، پوتن رایگه‌یاند، ده‌سته‌واژه‌كانی ناو "به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌تۆمی"ی ئه‌مریكا جێگای نیگه‌رانییه.
پوتن گوتيشى: "وڵاته‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریی چه‌كی ئه‌تۆمیی پێشخستووه و گوتی، "ئه‌گه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر ئێمه یان هاوپه‌یمانه‌كان ئه‌نجامبدرێت، ده‌ستبه‌جێ به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، درۆنێكی ژێر ده‌ریاییان داهێناوه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه و گوتی: "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م درۆنه‌وه كه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه، ده‌توانرێت كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و پێكهاته‌كانی به‌رگریی كه‌ناراوه‌كان بكرێته ئامانج. ئه‌م درۆنه كه توانای بڕینی نێوان كیشوه‌ره‌كانی هه‌یه، له‌لایه‌ن رادارهكانهوه ده‌ستنیشان ناكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی کە دایانهێناوه پوتن گوتی: "له‌ناو ئه‌و چه‌كانه‌دا، مووشه‌كی دووریی بێ‌سنوور و ئاراسته‌كراو و هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه كه له‌لایه‌ن سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كییه‌وه رێگرییان لێناكرێت".
له‌وتارێكیدا كه به‌رله هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 18ی ئازار پێشكه‌شیكرد، پوتن گوتی،"له شه‌ش ساڵی داهاتوودا، رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ نیوه داده‌به‌زێنین. رێژه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌سیش لانی كه‌م لە سه‌دا 50 به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی دوا راپرسییه‌كانی رووسیا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 60 بۆ 70ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا پشتگیریی پوتن ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر