هه‌واڵگرى ئه‌مريكا: جيهان له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕێكى گه‌وره‌دايه
شيمانه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكاى كردووه تا ده‌گاته ئاستى پێكدادانى سه‌ربازى
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى رووسيى سێرگى ئاكسيۆنۆڤ، له وتارێكدا، به ناونيشانى "هه‌واڵگرى ئه‌مريكا: جيهان له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕێكى گه‌وره‌دايه" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا شيمانه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكاى كردووه تا ده‌گاته ئاستى پێكدادانى سه‌ربازى.
له وتاره‌كه‌دا، كه سايتى رووسياليه‌وم پوخته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "له چه‌ند ساڵى داهاتوودا، جيهان ده‌چێته قۆناغێكى نوێى كێبڕكێى زلهێزه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵايسانى شه‌ڕێكى گه‌وره".
نووسه‌ره رووسه‌كه، پشتى به پێشبينييه‌كانى ستراتفۆر به‌ستووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويوه‌تى: "پێشبينيه‌كانى ستراتفۆر هيچ جياوازييه‌كى ئه‌وتۆيان له‌گه‌ڵ لێدوانى ره‌سمى به‌رپرسانى ئه‌مريكايى نييه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دانيل كوتس، به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا له راپۆرتى تايبه‌ت به "هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڕه‌شه جيهانييه‌كان" ئاشكراى كردووه، كه ململانێى نێوان وڵاتان له هه‌ر كاتێكى ديكه زياتر په‌ره‌ى سه‌ندووه".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قوسته‌نتين بلوخين، توێژه‌ر له سياسه‌تى ئه‌مريكا و شاره‌زا له سه‌نته‌رى توێژينه‌وه ئه‌منييه‌كانى سه‌ر به ئه‌كاديمياى رووسيا بۆ زانسته‌كان، له باره‌ى هۆكارى ئه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تييه پێشبينيكراوه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رۆشبيرى سه‌ربازى ئه‌مريكا وردكه‌ينه‌وه و شيكارى بۆ بكه‌ين، ده‌بينين، زۆر به روونى هه‌ميشه ئه‌مريكا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆييان، هێزيان ده‌يان و سه‌دان جار كه‌متره له هێزى ئه‌مريكا. واشنتن ناچێته شه‌ڕێكه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌دا سه‌د دڵنيا نه‌بێت به سه‌ركه‌وتوويى لێى ده‌رده‌چێت. هه‌ر بۆيه ئه‌سته‌مه شه‌ڕ دژى رووسيا رابگه‌يه‌نێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مريكاييه‌كان ئه‌گه‌ر له رووسياش بترسن، ئه‌وه بۆ چين ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه‌يه. ئێستا له ئه‌مريكا ده‌يان كتێب له باره‌ى حه‌تمى بوونى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چين ده‌رده‌چن".
بلوخين، له باره‌ى هاوپه‌يمانى رووسيا و چينيشه‌وه گوتى: "ئه‌مريكا ده‌زانێت سه‌نته‌رى هێز به‌سه‌ر دوو بوارى هێزى سه‌ربازى و ئابووريدا دابه‌ش بووه. ئه‌مريكا هه‌ردوو هێزه‌كه‌ى هه‌يه. به‌ڵام نه‌ياره‌كانى هه‌ريه‌كه‌يان نيوه‌ى هێزه‌كه‌ى هه‌يه. رووسيا له رووى سه‌ربازييه‌وه به‌هێزه، به‌ڵام ئابوورييه‌كه‌ى لاوازه. چين به پێچه‌وانه‌وه ئابوورييه‌كه‌ى به‌هێزه و به‌وه‌ش هه‌ردوو وڵات يه‌كدى ته‌واو ده‌كه‌ن. رووسيا رۆڵى پاسه‌وانى تايبه‌تى چين ده‌بينێت. سه‌باره‌ت به ئه‌مريكا، چين، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى سه‌ره‌كييه. له 10 ساڵى داهاتوودا مه‌ترسى زياتر ده‌بێت. هه‌ربۆيه ره‌نگه ئه‌مريكا ئاماده‌كارى بكات بۆ لێدانى رووسيا، به‌و پێيه‌ى ئه‌ڵقه‌ى لاوازى ئه‌و گرێيه‌يه. پاشان رووبه‌ڕووى چين ببێته‌وه.
و:ئ.ر