دیار رهحمان ژیانی كهوتۆته مهترسی و نهخۆشییهكهی تهشهنهی كردووه
بههۆی پێنهدانی ڤیزا ناتوانێت بۆ چارهسهری نهخۆشییهكهی گهشتی دهرهوه بكات

دیار رەحمان یاریزانی پێشووی یانەکانی برووسک و هەولێر، ناسراو بە دیۆ، بەهۆی پێنەدانی ڤیزاوە ناتوانێت بۆ چارەسەری نهخۆشییه دهگمهنهكهی، گەشتی دەرەوەی وڵات بکات، لە ئێستاش دا بارودۆخی ڕوو لە خراپووندایە، پێویستی بە چارەسەری خێرایە.
دیار سەبارەت بە کێشەی وەرنەگرتنی ڤیزا، به كوردستان24ـی راگەیاند، کە ماوەک بەر لە ئێستا بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی فرەنسا، داوام پێشکەشەی ئەو وڵاتە کرد، بەڵام لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر رەفزم بۆ هاتەوە، لە ئێستادا ناتوانم گەشت بکەم بۆ دەرەوە تا چارەسەری خۆم بکەم.
دیۆ لەسەر ئەم پرسە دهڵێت: بەرپرسانی وەرزشی پێم دەڵین ئارامت هەبێ و چاوەرێکە لە کاتێکدا من نەخۆشم و پێویستم بە چارەسەری خێرایە، کەچی کەس بە کردار بەهانامەوە نەهاتووە، تا دێت لە ڕووی دەروونیشەوە بارودۆخم خراپتر دەبێت بەهۆی چاوەڕوانیەوە، خەریکە دەگەمە لوتکەی بێ هیوابوون، لێرەوە داوا لە بەرپرسانی وەرزشی و کارگێڕی شاری هەولێر دەکەم، ئەم کێشەیم بۆ چارەسەر بکەن، تا بتوانم بە زووترین کات ڕوو بکەمە دەرەوە و چارەسەری پێویست وەر بگرم.
دیار ماوەی چەند مانگێکە نەخۆشیەکی دەگمەن و کتوپڕی تووش هاتەوە، بۆ چارەشەریش دەبێت ڕووبکاتە دەرەوەی وڵات، پێشووتر لە گەڵ یانەکانی هەولێر و بروسک 5 ناسناوی خولی نایابی کوردستانی بردۆتەوە براوەی خولی نایابی عێراقیشە لەگەڵ قەڵای زەرد.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
.jpg)