له‌هێرشێكی داعشدا 7 سه‌ربازی دیكه‌ی عێراق له بادۆش كوژران
هێرشه‌كه‌ی داعش له ناوچه‌ی بادۆشی باكووری رۆژئاوای مووسڵ بووه و خاڵێكی پشكنینی كردۆته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی بادۆشی باكووری رۆژئاوای موسڵ، هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنین له نزیك ئه‌و شارۆچكه‌یه و، دوای شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوانیان، 7 سه‌ربازی عێراقی كوژران، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی داعشه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له دوو هه‌فته‌ی رابردووش‌دا، چه‌ندین جار چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوا، باكووری رۆژئاوا، باشووری موسڵ، هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان.
وێڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 نه‌مانی داعشی له سه‌رانسه‌ری عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه رزگاركراوه‌كان، دووباره ده‌ستیان به جمووجۆڵ و هێرشه‌كانیان كردۆته‌وه و، تائێستا چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه، توندترینی ئه‌و هێرشانه‌ش، به‌ر له دوو هه‌فته‌ی له گوندی سه‌عدوونییه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، كرایه سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و، له ئه‌نجامدا 27 چه‌كداری حه‌شد كوژران و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا گرت، وێڕای سووتاندنی ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازییه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی داعش، هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كشاونه‌ته‌وه و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌و ناوچانه درووست بووه.
H.B