ئێران: عانه به‌عانه ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه كه له‌عێراق و سووریا خه‌رجمانكردووه
موحسن ره‌زایی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئێرانییه‌كان له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
موحسن ره‌زایی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی عانه به‌عانه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له سووریا و عێراق و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی خه‌رجكردووه".
به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی "IRIB" ئێرانی، ئه‌و قسانه‌ی ره‌زایی، كه خۆی پێشتر فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بووه، له‌گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی رێزگرتن له قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران هاتوون و، هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه، كه داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
ره‌زایی گوتی: "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتگیریه‌ی كه له عێراق و سووریا ده‌كه‌ین، كه خۆی له هاوكاری سه‌ربازی و راوێژكاریدا ده‌بینێته‌وه و، زیاتر گرنگی به گواستنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی ده‌دات، به‌رده‌وامی به به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشمان ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ته‌نیا دۆلارێك به كه‌سێك بده‌ین، به‌هاكه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه و شوێنپێمان به‌هێز ده‌كه‌ین، هاوكاری ئێمه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یین، كارێكی گه‌مژانه‌یه كه سه‌ربازه‌كانمان له سووریا‌ن بن، به‌ڵام هیچ پیشه و ئابوورییه‌كمان له‌و وڵاته نه‌بێت".
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ئاشكراشیكرد، "ئێران چه‌ند كانێكی فۆسفات بۆ سووریا ده‌ركردووه و هه‌وڵ ده‌دات، وه‌به‌رهێنان له پیشه‌سازی و كشتوكاڵ له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكات، بۆئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی باشمان ده‌ستكه‌وێت".
ئه‌م لێدوانه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له‌ساڵی 2012ـوه ئێران سه‌ركێشی شه‌ڕه‌كانی سووریا ده‌كات و، ده‌گوترێت، له‌و ماوه‌یه‌دا تێچووی سه‌رجه‌م میلیشیا و سوپای پاسدارانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه له‌شه‌ڕی سووریا به‌شدارن و به 70 هه‌زار سه‌رباز ده‌خه‌مڵێندرێن.
هه‌روه‌ها ئێران تێچووی مه‌یدانی میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی سووریاشی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه ژماره‌یان ده‌گاته 50 هه‌زار چه‌كدار و، له‌سه‌ر حسابی هێزه‌كانی به‌سیج، مووچه له سوپای پاسدارانی ئێران وه‌رده‌گرن.
پێشتریش، نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردبوو، به‌لایه‌نی كه‌م ئێران ساڵانه بڕی 6 ملیار دۆلار بۆ پشتگیریكردن له به‌شار ئه‌سه‌د دابین ده‌كات و، هێلی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 5ی كانوونی دووه‌می رابردوو، كه تایبه‌ت بوو به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، دووپاتیكرده‌وه، "ده‌نگی گه‌لی ئێران داوا له حكوومه‌تی تاران ده‌كه‌ن، هاوكارییه‌كانی بۆ تیرۆر بوه‌ستێنێت، كه به ملیاره‌ها دۆلار پێشكه‌ش به میلیشیاكانی له عێراق یه‌مه‌ن ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ساڵانه به بڕی 6 مملیار دۆلار پشتگیری دارایی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات".
H.B