خه‌ونی ده‌نگده‌رانی عێراق نایه‌ته‌دی
"سازشه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی عێراق دیاری ده‌كه‌ن، نه‌ك خودی هه‌ڵبژاردنه‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا كه ده‌رباری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌نگده‌رانی عێراق خه‌ونه‌كانیان نایه‌ته‌دی و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گۆڕانكاریی ریشه‌یی روونادات".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "مانگی ئایاری داهاتوو، ده‌نگده‌رانی عێراق ده‌چنه بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه دوای "شكستهێنانی داعش" به‌ڕێوه ده‌چێت كه عێراقی له ماوه‌ی نزكه‌ی چوار ساڵی رابردوو به یه‌كجاری شێواند و سه‌ری له سه‌ر و ینی كرد.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نوسیوویه‌تی "میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران وه‌ك پارتی سیاسی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن، حزبوڵڵایش به هه‌مان شێوه به‌شداره و ده‌یه‌وێت تواناكانی بكاته فشار له رێگه‌ی هه‌ژمونی سیاسی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی له ده‌ست بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها په‌یوه‌سته به ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 به‌ده‌ستی ده‌هێنێ".
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، فره‌یی هێزه سیاسییه‌كان و هه‌ژموونی ئێران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی، واتا سازشكردنی پاش هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی عێراق دیاری ده‌كات، نه‌ك خودی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
فه‌نه‌ر حه‌داد، تایبه‌تمه‌ند به سیاسه‌تی عێراق له زانكۆی نیشتمانی سنگاپووره ده‌ڵێت: "هیچ شتێكی ریشه‌یی له رێگه‌ی حوكمڕانی عێراقدا ناگۆڕێت، له باشترین حاڵه‌تدا حكومه‌تێكی دیكه‌ی فره پێكهاته به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكده‌هێنریته‌وه و هیچ ئۆپۆزیسیۆنێكیش نابێت كه له توانایدا بێت به‌سه‌ۆیدا سه‌ركه‌وێت".
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه ده‌چێت و بڕیاره له رۆژی 10/4/2018ـه‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات.