ئیران: تا ڕۆژئاوا چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی له‌ناو نه‌بات گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران قبوڵ ناكه‌ین
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن ته‌نیا فه‌نتازیای خه‌ون و چه‌ند هیوایه‌كن و هه‌رگیز به‌ده‌ستی ناهێنن
K24- هه‌ولێر:
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند، تا رۆژئاوا ته‌واوی چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كانی له‌ناو نه‌بات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆگرامی مووشه‌كی ئێرانه‌وه بكرێت.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئێرنای فه‌رمی له ئێران، مه‌سعود جه‌زائیری گوتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م توانا مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌نیا فه‌نتازیای خه‌ون و چه‌ند هیوایه‌كن كه هه‌رگیز به‌ده‌ستی ناهێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "دانوستان له‌باره‌ی مووشه‌كی ئێرانی مه‌رجی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌سته به له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا".
جه‌زائیری دووپاتیكرده‌وه، "ره‌خنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌ئه‌نجامی شكسته‌كانیانه له ناوچه‌كه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی كردووه، كه له‌ساڵی 2015 له‌نێوان كۆماری ئیسلامی و گروپی وڵاتانی 5+1 واژوو كرابوو.
دوای ئه‌و هه‌ره‌شه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش، وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، دڵی تره‌مپ رازی بكه‌ن و رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌م دواییانه‌ش نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران راگه‌یاندووه.
له مانگی رابردووش‌دا، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران و رۆڵی ئه‌و وڵاته له ململانێ هه‌رێمییه‌كاندا بكرێت.
H.B