به‌ریتانیا هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی مافی تاك به‌رز ده‌نرخێنێت
به‌ریتانیا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی مافی تاك ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
لۆرد ئه‌حمه، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوكات نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆ رێگریكردن له توندوتیژی سێكسی، رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له پاراستنی مافی تاك به‌رز نرخاند.
ئه‌م قسانه‌ی لۆرد ئه‌حمه‌د، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا هاتوون، كه له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له پاراستنی مافی تاك، به‌بێ جیاوازی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرده‌وه و، ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مباره‌یه‌وه كرد، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ لێیان روویداوه و، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵسه‌نگاندنی شاندی به‌ریتانیا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و هاوكارییه مرۆییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌ت به مافی تاك و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و، له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و توندوتیژی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كرا و، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له توندروتیژی، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی تاكی ته‌ندروست كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B