له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا فيلمى پێشمه‌رگه نيشان ده‌درێت
فيلمه‌كه باسى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕى دژى داعش
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره فيلمى (پێشمه‌رگه) له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى ناسراوى فه‌ره‌نسا (برنار هنرى ليڤى) له كۆنگرێسى ئه‌مريكا نيشان بدرێت.
بڕياره كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه 6ى ئازار/ مارسى 2018، فيلمى (پێشمه‌رگه) له ناو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به ئاماده‌بوونى چه‌ندين كۆنگرێسمان و سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى پێشكه‌ش بكرێت.
فيلمه‌كه باسى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕى دژى داعش.
پێشتريش رۆژى 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017 ئه‌و فيلمه له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به ئاماده‌بوونى چه‌ندين ديپلۆماتكارى ناسراوى جيهان نيشاندراوه.
بۆ زانيارى زياتر و ناونووسين بۆ به‌شداريكردن، كليك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه: پێشمه‌رگه

فيلمى پێشمه‌رگه، ساڵى رابردوو له فێستيڤاڵى كانى سينه‌مايى نمايشكرا.
ده‌رهێنه‌رى فيلمه‌كه (برنار هنرى ليڤى) به يه‌كێك له پشتيوانانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.

ناوبراو له 1948 له جه‌زائير و له بنه‌ماڵه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى به ره‌چه‌ڵه‌ك جوو له‌دايكبووه و كارى رۆژنامه‌وانى له كاتى شه‌ڕى نێوان هيندستان و پاكستان له 1971 كردووه و له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، بۆ چاودێريكردنى پرۆسه‌كه.
ئ.ڕ