له مووسڵ به‌رپرسێكى ئاژانسى ئه‌عماقى داعش ده‌ستگيركرا
ده‌ستبه‌جێ دانى ناوه به هاوكاريكردنى داعشدا و زانيارى له باره‌ى شه‌ش ياريده‌ده‌رى ديكه‌ى داوه به هێزه ئه‌منييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق, يه‌كێك له به‌رپرسانى ئاژانسى (ئه‌عماق)ـى سه‌ر به داعش و ژماره‌يه‌ك ياريده‌ده‌رى ئه‌ويان له ده‌وروبه‌رى مووسڵ ده‌ستگيركرد.
رائيد عه‌بدولعه‌زيز عزه‌دين، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 4ى ئازار/ مارسى 2018، رايگه‌ياند، هێزێكى سه‌ر به سوپاى عێراق، ئه‌مڕۆ به‌رپرسى يه‌كه‌مى كارگێڕى ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به داعشيان له مووسڵ ده‌ستگيركردووه.
گوتيشى: "ئه‌و به‌رپرسه‌ى داعش ناوى عوسمان خالد ئه‌مينه و له گوندى له‌ك ـى سنوورى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ ده‌ستگيركراوه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "به‌رپرسه‌كه‌ى داعش، ده‌ستبه‌جێ دانى ناوه به هاوكاريكردنى داعشدا و زانيارى له باره‌ى شه‌ش ياريده‌ده‌رى ديكه‌ى كه له هه‌مان گوند بوونه داوه‌ته هێزه ئه‌منييه‌كان, ئه‌وانيش ده‌ستگيركراوون و له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى ناوچه‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه هاوكارى ئه‌و رێكخراوهيان كردووه".

ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش، به يه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندنى داعش هه‌ژمار ده‌كرێت و به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام له شه‌و و رۆژدا چالاكانه كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه‌ى سوپاى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێشتا كه‌سانى ديكه ماوون كه له رووى ميدياييه‌وه هاوكارى داعش ده‌كه‌ن و وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى و زانيارى بۆ ئاژانسى ئه‌عماق ده‌نێرن.
ئاژانسى ئه‌عماق له 2014 دامه‌زراوه و ره‌يان مهشعهلى دامه‌زرێنه‌رى ئاژانسه‌كه له ئايار/ مايۆى 2017 له ئاكامى بۆمبابارانێكى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى دژ به داعش له مه‌يادينى سووريا كوژراوه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست
ئ.ر