ئەڵمانیا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق زیاد دەکات
حكومه‌تی عێراق داویكردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامەی تاگس شاوی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی عێراق داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، هێزی زیاتر کە لە پزیشکی لەشکری و ژمارەیەک سەرباز پێکهاتووە، رەوانەی عێراق بکات.
لە راپۆرتی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، حکومەتی عێراق ماوەیەکە دانوستاندنەکانی لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا دەستپێکردووە و لە کۆتاییدا، حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر زیادکردنی هێزەکەی لە عێراق دەربڕیوه.
ئەمە لە کاتێکدا، میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی بەردەوام هەڕەشە لە هێزە بیانییەکان دەکەن بۆ ئەوەی خاکی عێراق جێبهێڵن.
ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنان به هیزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه ناردووه‌ته هه‌ریمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.