توركیا 4 هاووڵاتی عێراقی ده‌ستگیركرد كه به‌نیازی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون
دوای گه‌یشتنی زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌نقه‌ره بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر داخرا
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا 4 هاووڵاتی عێراقییان ده‌ستگیركرد، كه به‌نیازی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون له ئه‌نقه‌ره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره زیانیاری له‌باره‌ی پیلانی هێرشكردنه سه‌ریان پێگه‌یشتووه و بۆ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێك باڵیۆزخانه‌كه‌یان داخستووه، ئه‌و 4 هاووڵاتیه عێراقییه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له شاری شه‌مشوونی كه‌نار ده‌ریای ره‌ش ده‌ستگیركران.
پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی چه‌ند هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئه‌منی، ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌یان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا داده‌خه‌ن، تائه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. هه‌وره‌ها هۆشداریشیان به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا دابوو، خۆیان له ته‌لاری باڵیۆزخانه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌دوور بگرن و، له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، ئاگاداری ئاسایشی خۆیان بن. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی چۆنایه‌تی و جۆرایه‌تی هه‌ره‌شه‌كه ئاشكرا نه‌كردبوو.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرایكردبوو، چاوپێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا و خزمه‌تگوزارییه رۆتینییه‌كان دواده‌خرێن و، هه‌ركاتێكیش دۆخه‌كه ئاسایی بۆوه و ئاماده‌بوون، دووباره ده‌رگاكانیان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه، نووسینگه‌ی حاكمی ئه‌نقه‌ره له به‌یاننامیه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، دوای گه‌یشتنی زانیاری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ره‌شانه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه و شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌و ئه‌نقه‌ره، رێككاری ئه‌منی توند له‌مباره‌یه‌وه گیراوه‌ته به‌ر.
H.B