ئێران: ده‌توانين له 48 كاتژمێردا يۆرانيۆم بپيتێنين
ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له رێككه‌وتننامه‌ى ناووكى بكشێته‌وه, ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ ره‌وشى پێشوومان
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى ره‌سمى رێكخراوى وزه‌ى ناووكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر پێويست بكات، ئێران ده‌توانێت له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا يۆرانيۆم بپيتێنێت.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى عاله‌مى ئێرانى، كه‌مالوه‌ندى گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له رێككه‌وتننامه‌ى ناووكى بكشێته‌وه, ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ ره‌وشى پێشوومان و به‌ڵكو زۆر هه‌نگاوى پێشكه‌وتووتريشمان بڕيوه".
گوتيشى: "بۆنموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، يۆرانيۆم به رێژه‌ى له سه‌دا 20 بپيتێنين، ئه‌وا؛ له ماوه‌ى كه‌متر له 48 كاتژمێردا ده‌ستمان پێى ده‌گات".
روونيشيكرده‌وه، ره‌وشى ته‌كنيكى و تواناكانى ئێران ئێستا زۆر له پێشترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا.
ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك (فه‌ره‌نسا، رووسيا، به‌ريتانيا، چين و ئه‌مريكا+ ئه‌ڵمانيا) له مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015 دواى زياتر له 12 ساڵ دانووستان گه‌يشتنه رێككه‌وتن له باره‌ى راگرتنى پرۆگرامى ناووكى ئێران، به تايبه‌تى پرسى پيتاندنى يۆرانيۆمى ئاماده‌كراو. له به‌رامبه‌ريشدا هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئ.ر