پوتن: له 2017 بايى 15 مليار دۆلار چه‌كمان فرۆشتووه
ره‌خنه‌شى له‌و لايه‌نانه گرت فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كڕياره‌كانى رووسيا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له 2017دا به به‌هاى زياتر له 15 مليار دۆلار چه‌كى فرۆشتووه.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى هاوكارى ته‌كنيكى سه‌ربازى رووسيا، پوتن گوتى: "رووسيا پارێزگارى له ريزبه‌ندى جيهانى خۆى له ريزى وڵاتانى فرۆشيارى چه‌ك پاراستووه و ئاستى هه‌نارده‌ى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى بۆ وڵاتانى جيهانى سێيه‌م زياتر كردووه".
گوتيشى: "ته‌نيا له 2017دا رووسيا به به‌هاى 15 مليار دۆلار چه‌كى فرۆشتووه".
پوتن باسى له‌وه‌ش كرد، "وڵاتێكى ديكه فشارى بێ پێچ و په‌نا و بێ پێشينه ده‌خاته سه‌ر دۆسته‌كانى رووسيا بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى رووسى نه‌كڕن".
ئه‌م قسانه‌ى پوتن دواى ئه‌وه دێن، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى له عێراق كرد، ئه‌گه‌ر بێت و چه‌كى رووسيى و سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى بكڕێت، ئه‌وا؛ ئه‌مريكا رێككارى ديكه‌ى له دژ ده‌گرێته‌به‌ر.
هاوكات ئه‌مريكا به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره گرێبه‌ستى كڕينى سيستمى به‌رگرى ئێس 400 له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو نه‌كات.
رووسياليه‌وم
ئ.ر