ئەمڕۆ 7 یاریی لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوە دەچن
شەقڵاوە دەبێتە میوانی رواندز و سێمێلیش میوانداریی ئاسۆ دەکات
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەم و دووەم حەوت یاریی بەڕێوە دەچن و لە گرنگترین یارییەکاندا، رواندز و شەقڵاوە کە لە یاریی یەکەمیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، لە رواندز بەیەک دەگەن.
لە هەولیریش برووسک میوانداریی سنوور دەکات و ئاڵا و نیشتیمانیش لە یاریگەی ئاڵا بەیەک دەگەن.
لە کۆمەڵەی دووەمیش، زانکۆی جیهان میوانداریی بەردە رەش دەکات و لە شێخانیش، شێخان و ئاسۆ بەیەک دەگەن کە هەردوو یانە لە یەکەم یارییان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
سێمێل و هێرشیش کە لە یاریی یەکەم تووشی شکست بوون، لە یاریگەی یانەی سێمێل بەیەک دەگەن و خەبات و پیشەسزایش لە خابەت بەیەک دەگەن.
یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بە بەشداریی 32 یانە بەڕێوە دەچێت و سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 15:00 دەستپێدەکەن و سیستەمی خولەکەش بە شێوازی دوو یاریی دۆڕان دەرکران بەڕێوە دەچێت.


