سه‌فین دزه‌یی: گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
گوته‌بێژی حكومه‌ت ناوڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له نێوان وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا ئه‌نجامدرا".
پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌فین دزه‌یی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكاری بووه و سوپاسی په‌رله‌مانتاران كرا، كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانییان بۆ جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام له تێپه‌ڕاندنی یاساكه، مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت پشتگوێخراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.