فوئاد مه‌عسووم داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
یه‌كه‌م هه‌وڵی سه‌رۆك كۆمار بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا دوای تێپه‌ڕاندنی بودجه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆککۆماری عێراق له یه‌كه‌م هه‌وڵی خۆیدا له دوای تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق، داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بە پەلەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە.
له راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان، فوئاد مەعسووم داوای بە پەلەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدای کردووە.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دوای پەسندکردنی بودجەی 2018 ی عێراق بەبێ پەرلەمانتارانی کورد کردووەتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له نێوان وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا ئه‌نجامدرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
ا. م