نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: رژێمی سووریا له غوته چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه
"رووسیا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه"
K24 - هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، حكومه‌تی سووریا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/3/2018 لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی مه‌یدانی سووریا و بۆردوومان و بۆمبابارانهكانی ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوكردهوهو ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی ئهتاربی حه‌له‌ب، 84 كه‌سی سڤیل كوژراون وئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه".
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن رێگه بدریت كاروانی كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كان بگهیهنریته ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت، كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌مارۆدراون.
رژێمی سووریا ماوه‌یه‌كه به‌چڕی بۆردوومان و بۆمبابارانی ناوچه‌كه ده‌كات و سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له 18/2/2018ـه‌وه تا ئێستا 170 منداڵ به‌هۆی بۆمبا‌باران و بۆردوومانه‌كانه‌وه بوونه‌ته قوربانی و ته‌نها رۆژی دووشه‌ممه 7 منداڵ كوژراون و 80 كه‌سی سڤیلی دیكه‌ش بریندار بوون.
روانگه‌ی سووری داوا ده‌كات به‌په‌له رێگه له پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر منداڵان و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان بگیرێت نه‌ك هه‌فته‌یه‌كی دیكه و مانگێكی دیكه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست رابگهیهنریت.
به‌بیانووی ده‌ركردنی چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، رژێمی سووریا به‌هه‌موو شێوازێك هێرشیكردووه‌ته سه‌ر غوته و سه‌ره‌ڕای بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له‌و وڵاته، به‌ڵام رژێمی سووریا گوێی به‌و بڕیاره نه‌داوه‌و به‌رده‌وامه له كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای سووریا له بنكه‌ی حمیمیمی سووری رایگه‌یاند: "رێگه‌یه‌كیان بۆ ده‌رچوونی ئه‌و چه‌كدارانه دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ خیزانهكانیان ناوچه‌كه جێبهیڵن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایشیان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت. به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێستی چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌وباره‌وه روون نییه.