فڕۆكه‌يه‌كى بارهه‌ڵگرى رووسى له سووريا تێكشكا
ئه‌مڕۆ له كاتى نيشتنه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى حمهيميم تێكشكا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، هه‌واڵى كوژرانى 32 كه‌سى له سه‌رنشينانى فڕۆكه‌يه‌كى بارهه‌ڵگرى رووسى پشتڕاستكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ له كاتى نيشتنه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى حمهيميم تێكشكا.
وه‌زاره‌ته‌كه رايشگهياند، فڕۆكه‌كه له جۆرى ئه‌نتۆنۆڤ26 بووه و كاتژمێر 02:00ى دواى نيوه‌ڕۆ به كاتى سووريا له كاتى نزيكبوونه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى حمهيميم به هۆى گرفتێكى ته‌كنيكييه‌وه تێكشكاوه.
روونيشيكرده‌وه، 26 سه‌رنشين و شه‌ش كه‌سيش له ئه‌ندامانى تيمه‌كه به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: روساليهوم
ئ.ر