بڕیارێكی ئێران شیعه‌كانی عێراقی تووڕه كرد و له‌كه‌ربه‌لا خۆپیشاندان سازكرا
به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه.. هه‌واڵگه‌ری ئێران كوڕی مه‌رجه‌عێكی شیعه‌ی ده‌ستگیركرد و شه‌قامی كه‌ربه‌لاش داوای ئازادكردنی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌ده‌یان هاووڵاتی شیعه له شاری كه‌ربه‌لا خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری كه‌ربه‌لا سازكرد و، تێیدا ده‌ستگیركردنی سه‌ید حوسێن شیرازی، كوڕی ئایه‌توڵڵای عوزما، سادق حوسێن شیرازی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیرازیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار كرد و، داوای ئازاكردنی ناوبراویان له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، شیرازی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ناوبراو رای تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر دانپێدانان به ویلایه‌تی فه‌قیهی داوه و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
H.B
.jpg)
.jpg)