كچه‌كه‌ى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميد بۆ "ئه‌تاتورك": ته‌مه‌نم 78 ساڵه تكايه ته‌قه‌م لێ مه‌كه‌ن
مسته‌فا كه‌مال ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نوێى توركيا له‌سه‌ر ده‌ستى جه‌نه‌راڵه‌كانى سوپا له سه‌روويانه‌وه مسته‌فا كه‌مال پاشا ناسراو به "ئه‌تاتورك"، كچه ته‌مه‌ن 78 ساڵه‌كه‌ى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م له برووسكه‌يه‌كدا داواى لێكردووه، رێگه‌ى بدات له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا بمرێت، به‌ڵام مسته‌فا كه‌مال ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى خه‌به‌رتورك، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ى له ساڵيادى 94ه‌مينى رووخانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى پێداوه، (سه‌نيحه‌ى كچى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م) دواين سوڵتانى ره‌چه‌ڵه‌كى عوسمانى، له نامه‌يه‌كدا بۆ مسته‌فا كه‌مال نووسيويه‌تى: "من زۆر پيرم. تكاتان لێده‌كه‌م ته‌قه‌م لێ مه‌كه‌ن. رێگه‌م بده‌ن، ئه‌و رۆژانه‌ى ماومه له ژووره‌كه‌ى خۆم بمرم".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئێستا ته‌مه‌نم 78 ساڵه. ته‌نانه‌ت ناتوانم بچمه حوجره‌كه‌ى خۆشم. رێگه‌م پێ بده‌ن، من ئافره‌تێكى به‌ساڵاچووم، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى ماومه با له ماڵه‌كه‌ى خۆمدا به‌سه‌رى به‌رم".
مسته‌فا كه‌مال پاشا، به "ئه‌تاتورك/ باوكى تور‌كان" ناسراوه، دواى له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانييه‌كان و دامه‌زراندنى كۆمارى توركياى نوێ، ده‌ستيكرد به ريشه‌كێشكردنى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى عوسمانييه‌كان و 155 كه‌سى زنجيره‌ى عوسمانييه‌كانى له ماڵ و موڵكيان بێبه‌رى كردن و له توركيا ده‌رى كردن.
سنيحه‌ى كچى سوڵتان عه‌بدولحه‌ميدى دووه‌م له ته‌مه‌نى 78 ساڵيدا دوورخرايه‌وه بۆ شارى (نيس) له فه‌ره‌نسا و له‌وێ له ساڵى 1931 كۆچى دواييكرد.
ئ.ر

