هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا: ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانای لادانی ئه‌سه‌دی نه‌ماوه
دابه‌شبوونه و كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت ئاشلی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دابه‌شبووه و ناتوانێت هێزی پێشووی بگه‌ڕێنێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، كه له‌لایه‌ن رۆبه‌رت ئاشلی، بۆ كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته نێردراوه، تێیدا هاتووه: "ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دابه‌شبووه و ده‌سته‌وه‌ستان ماوه‌ته‌وه، كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌یه و به‌ده‌ست كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت و كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی به‌رگریكردن، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشی به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا كه‌مه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیال كۆتس له هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به شێوه‌یه‌ك لاواز بووه، چیدیكه له‌توانایدا نییه بتوانێت به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له ده‌سه‌ڵات لابدات.
راشیگه‌یاند، ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له توانسته سه‌ربازییه‌كانیدا هه‌یه، رۆژ به رۆژ روو له زیادبوونه و ناتوانێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت.
له ساڵی 2011ه‌وه شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا سه‌ریهه‌ڵدا و له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردووش‌دا، نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س گیانییان له ده‌ستداوه و زیاتر له دوو ملیۆن هاووڵاتییش برینداربوونه، له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن هاووڵاتی سووری.
ا. م