نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: رژێمی سووریا نه‌خشه بۆ "كۆتایی دنیا" ده‌كێشێت
غۆته دۆزه‌خی سه‌رزه‌مینه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رژێمی سووریا به نه‌خشه‌كێشان بۆ "كۆتایی دنیا" تۆمه‌تبار ده‌كات له‌و وڵاته و رایده‌گه‌یه‌نێت، ململانێكان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخێكی مه‌ترسیدار.
زه‌ید ره‌عد حوسێن، له میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له جنێڤ، گوتی: "ئه‌م مانگه سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی به دۆزه‌خی سه‌ر زه‌مین وه‌سفكرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوو مانگی داهاتوو، خه‌ڵك له هه‌ندێك شوێن، رووبه‌ڕووی كۆتایی دنیا ده‌بنه‌وه, كه پیلانی بۆ داڕێژراوه و تاكه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت كاری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به پشتیوانییه‌كی ره‌های هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه بیانییه‌كان".
سوپای رژێمی سووریا، به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، كه ئێران و رووسیان، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوانی بۆ سه‌ر غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق له 18ی مانگی رابردووه‌وه ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش بۆردومانه‌كانی به‌رده‌وامن، به هۆیه‌وه زیاتر له 800 كه‌س گیانییان له ده‌ستدا، كه 177یان منداڵن.
شاره‌زایان پێیان وایه، دیمه‌شق، كه له‌لایه‌ن رووسیا و ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت بڕیاریداوه، كۆتایی به بوونی ئۆپۆزیسیۆن له غۆته بهێنێت، كه دوایین شوێنه له ژێر كۆنتڕۆڵیاندا مابێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه ره‌تكرایه‌وه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش، رێككه‌وتنێكیان بۆ ئاگربه‌ست راگه‌یاند، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی شكستی هێناوه.
غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات، دانیشتووانه‌كه‌ی 400 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له ساڵی 2013ه‌وه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئابلۆقه‌یه‌كی توندی خراوه‌ته سه‌ر و بووه‌ته پێگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن له نزیك پایته‌ختی سووریا.
سه‌رچاوه: SkyNews
ا. م