داعش له لێواری به‌غدا دوو كه‌س ده‌ڕفێنێت
جموجۆڵه‌كانی داعش روو له زیادبوونن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارێزگای دیاله ئاشكرای ده‌كات، چه‌كدارانی داعش، دوو كه‌سیان له نزیك ده‌روازه‌ی "سه‌فڕه"، له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا – كه‌ركووك رفاندووه.
عوده‌ی خدران، قائیمقامی شارۆچكه‌ی خاڵس، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش دوو كه‌س، كه پیشه‌یان كاسب بووه، له ده‌روازه‌ی سه‌فڕه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ڕفێندرێن، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه له جۆری هیواندای – توسان، بووه له‌سه‌ر رێگه‌كه پێ راده‌گرن.
خدران بۆ سایتی "غه‌د پرێس" رایگه‌یاندووه، دوای رووداوه‌كه ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو كه‌سه له‌سه‌ر رێگه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و گواستراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عوزێم، دواتریش له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ناوچه‌یه رووداوه‌كه‌ی لێ رووداوه، له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند رووداوێكی هاوشێوه و رفاندنی خه‌ڵكی لێ ئه‌نجامدراوه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش روو له زیادبوونه و چه‌ند جارێكیشه هاووڵاتییان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا – كه‌ركووك و دیاله ده‌ڕفێنێت و به‌رده‌وامیش هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌درێت.
ا. م