جلى كوردى له زانكۆی كهركووك قهدهخه دهكرێت
بههۆی نزیكبوونهوهی نهورۆز و رۆژی جلی كوردییهوه
K24 – ههولێر:
لە كەركووك سازدانی ئاھەنگ بە جلوبەرگی كوردی لە خوێندكارانی زانكۆ قەدەخە دەكرێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە وێنهیهكی دەست كوردستان 24 كەوتووە، سازدانی ئاھەنگ بە جلوبەرگی نهتهوهیی و میللی لە خوێندكارانی زانكۆ قەدەخە دەكرێت، كە زیاتر مەبەست لێی قەدەخەكردنی ئاھەنگگێڕانە بە جلوبەرگی كوردی بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و نەورۆز.
بەڵگەنامەكە كە واژۆی عەباس حەسەن تەقی, سەرۆكی زانكۆی كەركووكی بەسەرەوەیە، ھێنانەناوەوەی تیپی موزیك و ئامێری دی جەی بۆ سازدانی ئاھەنگەكان بۆ نێو زانكۆ قەدەخەكراوە.
له دوای 16ی ئۆكتۆبهر و داگیركردنی كهركووك و ناوچه كوردستانییهكانی دیكه، لهلایهن حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراق، رۆژ بەڕۆژ بڕیاری ناڕەوا لەدژی كورد و پێكھاتەكانی دیكەی شارەكە دەدرێن و شارەكەش بە سەربازگە كراوە.
ا. م
