ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق.. كێ كێ ده‌رده‌كات؟

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، له‌سه‌ر داوای به‌غدا، ئه‌و پێشبینییه‌ی به‌هێزتر كردووه، گوایه هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق، شوێنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزيكيش له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ مانه‌وه‌ی ناتۆ، نایاسایی نییه.
پێشتریش ئۆرسۆلا ڤۆندێر لایه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: "دوای شكسته‌كه‌ی داعش له عێراق، پێویسته ئێستا سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا سه‌قامگیری بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "سوپای ئه‌ڵمانیا به‌ده‌م داوایه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌چێت بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ عێراقییه‌كان، كه خۆی له دووباره بنیاتنانه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ رێگه‌كانی گه‌یاندنی هاوكاری پزیشكی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌رچی پرسی راهێنان و پێگه‌یاندن و لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان و راوێژكاره‌كانه، په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه‌سێكی نزیكی عه‌بادییه, ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت داوای ده‌ستنووسی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، بۆ مانه‌وه له عێراق و مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان، كارێكی نایاسیی نییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، رێككه‌وتنی سه‌ربازی هه‌یه له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌درێت هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی عێراق بكرێته‌وه، پرسی پێویستبوونی مانه‌وه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیش، له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیراندایه.
هاشم هاشمی، شاره‌زای ستراتیژی بۆ رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له عێراق له ژێر چه‌تری ناتۆ، دوای داوای په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا دێت، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له عێراق و ئه فغانستان.
هاشمی ده‌شڵێت: "خه‌ریكه ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی دێت، به لایه‌نی مه‌یدانی جه‌نگ و مه‌شق و راهێنانه‌كانیشه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌بێت، له عێراق و ئه‌فغانستان بمێنیته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، باشترین چاره ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ناتۆوه بێت، چونكه پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان نییه".
ئه‌و شاره‌زایه پێیوایه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، گۆڕانكارى له هه‌ندێك رۆڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بمێنیته‌وه، بۆیه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ جێگه‌ی بگرێته‌وه.
هاشمی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا ئامانجێكی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌ویش وه‌ده‌رنانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی له سووریا و لاوازكردنی رۆڵی تاران له عێراق، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ناتۆوه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه، به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش، ئێران به ته‌نها نابێته دوژمنی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ده‌بێته دوژمنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ.
فازڵ ئه‌بوره‌غیف، شاره‌زای بواری ئه‌منی، له به‌های مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆی له عێراق كه‌مكرده‌وه و بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌یانه‌وێت عێراق به‌لای خۆیاندا كێش بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌مپه‌ری داعش تێپه‌ڕ بكات.
گوتیشی: "ئه‌ركه‌كانی ناتۆ له عێراق له چوارچێوه‌ی راهێنان و په‌ره‌پێدان و پڕچه‌ككردنی هێزه چه‌كداره‌كان و راهێنانی ئه‌منی و هه‌واڵگری زیاتر ده‌رناچێت".
روونیشی كرده‌وه، هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریكردنی عێراق زیاتر ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ناتۆوه، به‌تایبه‌تیش بۆ جموجۆڵی ئه‌ندامانی داعش و ئاڵوگۆڕی زانیاری له باره‌ی داواكراوانی رێكخراوه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێزتر بكات.
عه‌بادی له میانی پێشوازیكردنی ئيسحاق جیهانگیری، جێگری سه‌رۆكی ئێران، گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و به‌هێز له نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵات هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری و بازرگانی و بواره‌كانی دیكه‌ش به‌هێزتر بكه‌ین".
سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش، بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" باسیان له‌وه كردووه، سه‌ردانی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ واژۆكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بتوانن له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی عێراق بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات دایناوه.
رۆژنامه‌ی "كیهان"ی ئێرانیش له سه‌روتاری رۆژی چوارشه‌ممه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ریكا بێهیوا ده‌كات, دواتريش ئه‌وانه‌ى واشنتن پشتییان ده‌گرێت و پاڵپشتییان ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: "سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێته وه‌ڵامی تێكشكێنه‌ر بۆ رق و كینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، واشنتن به درێژایی چه‌ندین ساڵ هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی كردووه و به‌كاریهێناون بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سیاسی عێراق بكات، ئێستاش ده‌یه‌وێت، سووننه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
رۆژنامه‌كه له سه‌روتاره‌كه‌یدا باسى لێدوانێكی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای كردووه له عێراق، كه له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سووننه‌كان له عێراق ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی شیعه به درێژایی 15 ساڵی رابردوو شكستی هێناوه".
رۆژنامه‌كه له وه‌ڵامی گوته‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، نووسیویه‌تی: "واشنتن له رێگه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یه‌وه، ده‌یه‌وێت عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م و به‌ر له 2003، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی عێراق و پرۆسه‌ی دیموكراسییه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت، نه‌خشه‌ی دیمۆگرافیای عێراق رێگه به‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه نادات بۆ دواوه كه پاڵپشتی ده‌كات، ئاماژه‌كردن به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووننه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێو كوتله شیعییه‌كان، پاساو نییه بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌مینه به‌سه‌ر زۆرینه‌دا".
ا. م