دوو باندی دزینی ئۆتۆمبیل لە سلێمانی دەستگیركران

پۆلیس زانیاری لەبارەی باندەكان ئاشكرا دەكات

K24 - سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو باندی راگەیاند، كە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان لە شارەكە دزیووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "لەدوو چالاكی‌ جیادا مەفرەزەكانی‌ پۆلیس‌ دوو باندی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان لەسلێمانی دەستگیركرد، كە باندێكیان ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویۆتا- هایلوكس-یان دزیووە، باندەكەی دیكەشیان تاكسیەكی جۆری تویۆتا- كرولایان دزیووە".

پۆلیسی سلێمانی ئاشكاری كردووە: "باندەكە لەچوار كەس پێكهاتوون ‌و دانیشتووی‌ دەرەوەی شاری‌ سلێمانین، بەڵام دزیەكەیان لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجامداوە".

پێشتریش پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چەند باندێكی دیكەی دزینی پارە و زێڕ و كەلوپەلی ھاووڵاتیانی راگەیاندبوو.

ھ.م