گه‌نجێكى عێراقى به پاره‌ی خه‌ڵاتی قوتابخانه له به‌ریتانیا ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 30 كه‌س برینداربووه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكى عێراقی، به‌ناوی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، 18 ساڵ، په‌نابه‌رێكی عێراقییه و له به‌ریتانیا ده‌ژی، كه به رێگه‌ی قاچاخ و به خۆهه‌ڵواسین به دواوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، وه‌ك له دانپێدانانه‌كانی باسی كردووه، په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه و له لایه‌ن رێكخراوهكهوهش, له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نی خۆی، راهێنانی كوشتنى مرۆڤی پێكراوه.
ئه‌حمه‌د به 20 پاوه‌ندی به‌ریتانی، كه له قوتابخانه‌كه‌ی وه‌ك خه‌ڵات پێی درابوو، هه‌ندێك مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی كڕیوه و بۆمبێكی تایبه‌تى پێ درووستكردووه، كه پێی ده‌گوترێت "دایكى ئه‌هریمه‌ن".
ئه‌و گه‌نجه، رۆژی 15ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوو، به‌هۆی ئه‌و بۆمبه‌ی خۆی درووستی كردبوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له وێستگه‌ی "پارسۆن گرین" له رۆژئاوای له‌نده‌ن ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه 30 كه‌س برینداربوون.
له باره‌ی چۆنیه‌تی چوونی بۆ به‌ریتانیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نجه له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا و نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا و به‌شێوه‌ی قاچاخ چووه‌ته ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی زانيارى وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش، له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی په‌نابه‌رێتی، به راشكاوی بوونی په‌یوه‌ندی خۆی به رێكخراوی داعش، به لایه‌نه فه‌رمییه‌كان راگه‌یاندووه.
له‌و كاته‌ی له كامپی په‌نابه‌رانیش ماوه‌ته‌وه، بینراوه كه به‌دوای گرته ڤیدیۆییه‌كانی داعشدا ده‌گه‌ڕێت و گوێ له سروود و درووشمه‌كانی داعش ده‌گرێت, به‌ڵام هیچ كه‌سێك پۆلیسی له‌و شتانه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
دواتر ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن دایك و باوكێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵی خۆیان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دایك و باوكه‌ی بۆ گه‌شتكردن ده‌ڕۆن، ئه‌حمه‌د له ماڵه‌وه به ته‌نیا ده‌بێت، به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه نزیكه‌ی 20 پاوه‌ندی به‌ریتانییه، واتا نزیكه‌ی 25 دۆلار, كه له قوتابخانه وه‌كو قوتابی ساڵ ده‌ستنیشان كراوه، پێیدراوه، هه‌ندێك مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له وێبسایتی ئه‌مازۆن پێ ده‌كڕێت و بۆمبه‌كه‌ی پێ درووست ده‌كات.
مادده ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی خستووه‌ته ناو سه‌تڵێك و له‌گه‌ڵیدا، ورده ئاسن و بورغووی داناوه، هاوشێوه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی رێكخراوی داعش، درووستی ده‌كردن.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره له‌به‌رده‌م پۆلیسدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه، شانه‌ی نووستووی داعش بووبێت و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه نێردرابێته به‌ریتانیا و رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له ده‌ست داعش رزگار بووه، وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و چووه‌ته به‌ریتانیا.


