عێراق خوشكی سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده له‌سێداره ده‌دات
"تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كانیدا ناوه و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له مووسڵ هاوكاری زۆری تیرۆریستانی كردووه"
K24- هه‌ولێر:
دادگای عێراقی رایگه‌یاند، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر خوشكی حامد ئه‌لزاوی ناسراو به "ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی"، سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی قاعیده له عێراق سه‌پاندووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی ئیتیحادی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ خوشكی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی ده‌ركردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی ئافره‌ته تاوانباره‌كه بكات.
به‌یره‌قدار گوتی: "ئه‌و ئافره‌ته تاوانباره دانی به ئه‌ندامێتی خۆی له رێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا ناوه و گوتوویه‌تی، ئه‌و هاوكاری لۆجستی پێشكه‌ش به تیرۆریستان كردووه و له كرده‌وه‌كانیاندا یارمه‌تی ئه‌وانی داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014، له مووسڵ یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به رێكخراوی داعش كردووه".
ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی له ساڵی 2010 كوژراوه و، دادگای عێراق سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تاییش به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌غدادیدا سه‌پاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دادگای عێراق سزای له سێدراه‌دانی بۆ سه‌دان عێراقی و بیانی له ئافره‌ت و پیاو ده‌ركردووه، كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بووه.
H.B