خامه‌نه‌ئى: رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هى ئێمه‌يه و له‌گه‌ڵ خۆرئاوا گفتوگۆى له باره‌وه ناكه‌ين
بوونى هه‌ژموونى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، په‌يوه‌ندى به خۆرئاواوه نييه
K24 - هه‌ولێر:
رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رايگه‌ياند، بوونى هه‌ژموونى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، په‌يوه‌ندى به خۆرئاواوه نييه.
گوتيشى: "تاران له باره‌ى ئه‌و هه‌ژموونه‌يه‌وه هيچ جۆره گفتوگۆيه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و ئه‌وروپا ناكات".
خامه‌نه‌ئى له رێگه‌ى سايتى ره‌سمى خۆيه‌وه پرسيارى ئه‌وه‌شى كردووه، "ئه‌و بابه‌ته هيچ په‌يوه‌ندى به ئه‌وروپا و ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه نييه و بۆچى ده‌بێت ئه‌وان هه‌قيان به‌سه‌ره‌وه هه‌بێت".
خامه‌نه‌ئى ئه‌وه‌شى گوتوه: "وڵاتانى ئه‌وروپايى دێنه تاران، ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت له باره‌ى بوونى ئێران له ناوچه‌كه وتوێژ بكه‌ين، ئه‌وه په‌يوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه نييه. ئه‌مه ناوچه‌ى خۆمانه، بۆچى ئێوه لێره‌ن؟".
ئه‌م قسانه‌ى خامه‌نه‌ئى دواى چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان ئێف لۆدريان دێن، كه سه‌ردانى تارانى كرد، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى رۆڵى ئێران له قه‌يرانه هه‌رێمايه‌تييه‌كاندا.
ئ.ر