عه‌بادى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هاوتاى سه‌ربازانى سوپا كرد
نه‌ك ته‌نيا مووچه، به‌ڵكو ده‌رماڵه‌كانيشيان هاوتا كراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، مووچه‌ى چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى هاوتاكرد، له‌گه‌ڵ مووچه‌ى سه‌ربازانى سوپاى عێراق.
سايتى هه‌واڵى سۆمه‌ريه‌نيوز، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زيران فه‌رمانێكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى واژوو كردووه و تێيدا بڕيارى داوه مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد و سه‌ربازانى سوپا هاوتا بكات.
به گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه، نه‌ك ته‌نيا مووچه، به‌ڵكو ده‌رماڵه‌كانيشيان هاوتا كراوون.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، عه‌بادى رايگه‌ياندبوو، حكومه‌تى عێراق پابه‌نده به پێدانى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى.
حه‌شدى شه‌عبى، ميليشيايه‌كى چه‌كدارييه و له 2014دا له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌تواى عه‌لى سيستانى، يه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه‌ى عێراق پێكهێنرا.
ميليشياكه له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى دامه‌زراوه و له ميديا جيهانييه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌و ميليشيايه له ژێر هه‌ژموونى ئێراندايه، به‌و پێيه‌ى زۆربه‌ى دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌كانى ئه‌و سه‌ربازه عێراقيانه‌ن كه له شه‌ڕى عێراق و ئێران‌دا به ديل گيرابوون و له زيندانه‌كانى ئێران خرابوونه ژێر پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك. هادى عامرى ديارترينى ئه‌و كه‌سانه‌يه.
ئ.ر