تره‌مپ و كيم جونگ ئون كۆده‌بنه‌وه
تره‌مپ وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى كيم جونگ ئونى دايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه به‌م نزيكانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون كۆببێته‌وه.
ئه‌م بڕياره‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا، ئه‌مريكا چه‌ندينجار هه‌ڕه‌شه‌ى له كۆرياى باكوور كردووه.
ئێواره‌ى رابردوو، تره‌مپ، ئاشكرايكرد، ئاماده‌يه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كۆببێته‌وه. ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م راگه‌ياندنه له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى و هێمنكردنهوهى ره‌وشى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كۆرياى باكوور و ئه‌مريكا، كه له دواى هاتنه سه‌ر كارى دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ناووكى له دژى يه‌كدى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى نووسينگهى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له كۆرياى باشوور، چۆنگ يۆى يۆنگ، رايگه‌ياند، كۆشكى سپى تره‌مپى له ئه‌نجامى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ى شاندى كۆرياى باشوورى بۆ كۆرياى باكوور ئاگادار كردوووتهوه. سه‌رۆكى كۆرياى باكووريش به‌ڵێنى داوه وڵاته‌كه‌ى له چه‌كى ناووكى دابماڵێت و تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى رابگرێت.
گوتيشى: "تره‌مپ وه‌ڵامى بانگهێشتى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى داوه‌ته‌وه و رازيبووه له مانگى ئايارى داهاتوو له‌گه‌ڵ كيم جونگ ئون كۆببێته‌وه".
كۆشكى سپى رايگه‌ياند، تره‌مپ وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى كۆرياى باكوورى داوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌يه له دۆسيه‌ى كۆرياى باكووردا.
تره‌مپ راشيگه‌ياندووه، سزاكان ده‌بێت به‌رده‌وام بن، تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
تره‌مپ له تويته‌ر نووسيويه‌تى: قسه له باره‌ى داماڵينى كۆرياى باكووره له چه‌كى ناووكى، نه‌ك ته‌نيا هه‌ڵپه‌ساردنى.
پێشتر تره‌مپ، گاڵته‌ى به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ريكس تيلرسن كردبوو، كه هه‌وڵيده‌دا، دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله
ئ.ر