سه‌ركرده‌يه‌كى شيوعييه‌كانى تبت نازناوێكى ئاينى ده‌خاته پاڵ سه‌رۆكى چين
سه‌رۆكى چين ژماره‌يه‌ك نازناوى پێبه‌خشراوه، كه پێش ئه‌و ته‌نيا به ما‌و تسى تۆنگ به‌خشراوون
K24 – هه‌ولێر:
حزبى شيوعى چين، نازناوى به‌هره‌مه‌ندى زيندووى بوزى ده‌به‌خشنه شى جين پينگى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان و به‌وه‌ش سه‌رۆكى چين ژماره‌يه‌ك نازناوى پێبه‌خشراوه، كه پێش ئه‌و ته‌نيا به ما‌و تسى تۆنگ به‌خشراوون.
به‌هره‌مه‌ندى زيندووى بووزى، نوێترين نازناوى سه‌رۆكى چينه له پاڵ رابه‌رى حزبى شيويعى و فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى چين.
وانگ كوه شينگ، به‌رپرسى حزبى شيوعى له هه‌رێمى چينگهاى ئه‌وپه‌ڕى باكوورى خۆرئاواى چين و زێدى له‌دايكبوونى دالاى لاما، رابه‌رى رووحى تبتييه‌كان، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى په‌رله‌مانى چين، رايگه‌ياند، "گه‌لى تبت، كه له هه‌رێمه‌كه ده‌ژين، سه‌رۆكى وڵات و رابه‌رى حزبى شيوعى چين به (خودا) ده‌زانن".
گوتيشى: "خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه پابه‌ندى ئه‌و ئامۆژگارييه‌ى ما‌و تسى تۆنگن كه داواى كردبوو، تبتييه‌كان حزبى شيوعى و رابه‌ره‌كه‌يان خۆش بوێت".
وانگ گوتيشى: "وێنه‌ى سه‌رۆك به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژارانه‌دا دابه‌شكراوه، كه خانوويان بۆ دابينكراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "به گشتى خه‌ڵك ده‌ڵێن، ئه‌ميندارى گشتى حزبى شيوعى بوزيساتڤاى زيندووه". بوزيساتڤا له ئاينى بوزيدا، كه‌سێكه كه تێكهه‌ڵكێشه له به‌زه‌يى و هه‌موو هه‌وڵ و هيمه‌تى بۆ خێر و خۆشى هه‌موو بوونه‌وه‌رێكه.
دواى ما‌و تسى تۆنگ، شى جين پينگ، سه‌رۆكى ئێستاى چين به به‌هێزترين سه‌رۆكى چين هه‌ژمار ده‌كرێت و به گوێره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوور، ده‌توانێت تا له ژياندايه سه‌رۆكى وڵات بێت و ناوبراو له 2013ه‌وه بووه‌ته سه‌رۆك و ته‌مه‌نى 64 ساڵه و ويلايه‌تى دووه‌مى له 2023 كۆتايى پێدێت و دواى ئه‌وه‌ش ده‌توانێت هه‌ر سه‌رۆك بێت.
ناوبراو، ده‌ستيكردووه به پاكتاوكردنى نه‌ياره‌كانى له‌ناو حزبى شيوعى و هه‌ڵمه‌تێكى دژى گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: ميدل ئيست ئۆنلاين
ئ.ر