عه‌بادی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات
عه‌بادی: پێویسته واشنتۆن و تاران ناكۆكییه‌كانیان له خاكی عێراق دوور بخه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌كی هۆشداری ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، "پێویسته ناكۆكییه‌كانتان له خاكی عێراق دوور بخه‌نه‌وه".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمی ئه‌مه‌ریكی، عه‌بادی داوای له ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرد، ده‌ست نه‌خه‌نه كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه و، تووڕه‌یی خۆیان له‌ناو خاكی عێراق به‌رامبه‌ر به یه‌كتر هه‌ڵنه‌ڕێژن، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی عێراق به‌و دوو وڵاته كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و سه‌ركه‌وتنه بكرێت كه به‌سه‌ر داعشدا تۆماركراوه.
له‌و دیداره‌دا، عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێكخراوی داعش هه‌ره‌شه‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئێران و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه و گوتی: "شه‌ڕی دژ به داعش بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ستراتیژی هاوبه‌شه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌هۆی پشتیوانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌رته سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی تیرۆریستان و، هه‌روه‌ها به شاره‌زایی ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و، هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان له شه‌ڕی ناو شاره‌كان و شكاندنی داعش بووه".
H.B