ئه‌ردوغان: حوكمه‌كانی قورئان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێن به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێندرێن
ئه‌ردوغان: ناكرێت ئه‌و حوكمانه‌ی به‌ر له چه‌ندین سه‌ده ده‌ركراون له سه‌رده‌می ئێستادا جێبه‌جێ بكرێن
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، وێڕای ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی قورئان گۆڕانی به‌سه‌ردا ناهێت، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ واقعی دۆخی هه‌نووكه‌یی بگونجێندرێن.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا هاتوون، كه له باره‌گای حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شیكرد و گوتی: "ئه‌و حوكم و ده‌قانه‌ی كه خودا له قورئاندا پێمانی راگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕدرێن و، له‌و رۆژه‌وه‌ی كه به سروش بۆ ئاینی ئیسلام هاتۆنه‌ته خواره‌وه و تا رۆژی دوایی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت له جێبه‌جێكردندا به‌گوێره‌ی واقعی دۆخه‌كه بگۆڕدرێن و له‌گه‌ڵ ره‌وشی رۆژ بگونجێندرێن".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان دوای ئه‌وه هاتوون، كه شه‌وی رابردووش گوتبووی، پێويسته حوكمه‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام تازه بكرێنه‌وه، چونكه هه‌ندێك له‌و حوكمانه بۆ چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك به‌ر له ئێستا بوونه و ناكرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا جێبه‌جێبكرێن.
له ميانى به‌شداريكردنى له چالاكييه‌كانى وه‌زاره‌تى خێزان و سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا گوتى: "هه‌ندێكجار زانايان فه‌توا و لێدوانى له‌و جۆره له باره‌ى ئافره‌تانه‌وه ده‌ده‌ن، كه له ئاينى ئێمه‌دا پێگه‌يه‌كيان نييه".
گوتيشى: "ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا ناژين، له جيهانێكى ديكه‌دا ده‌ژين. په‌كيان تا رادهيهك كه‌وتووه، كه نازانن ئيسلام پێويستى به نوێكردنهوهيه".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ناكرێت حوكمه‌كانى پێش 14 يان 15 سه‌ده‌ى ئيسلام له ئێستادا جێبه‌جێ بكرێن. ئيسلام به گوێره‌ى شوێن و كات و ره‌وش ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ش جوانى ئيسلامه".
ئه‌ردۆغان داواشيكرد، ده‌روازه‌ى كۆشش و ههڵهێنجاندنى بۆچوونى شه‌رعى بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئيسلام بتوانێت له‌گه‌ڵ ژيانى ئه‌م رۆژگاره‌دا بگونجێت".
وته‌كانى ئه‌ردۆغان له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى حوكمه ئاينييه‌كانى ئيسلام، له كاتێكدايه، جێنشينى سعووديه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، سه‌رۆكى توركياى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه هه‌وڵى بنياتنانه‌وه‌ى خيلافه‌تى ئيسلامى و ده‌وڵه‌تى عوسمانييه‌كان ده‌دات، كه به‌ر له سه‌د ساڵ كۆتايى پێهاتووه، ده‌دات.
H.B