عه‌بادی به مانۆڕه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رگا له‌سه‌ر داواكارییه‌كان داده‌خات
"بڕیاری هاوتاكردنی مووچه‌ی چه‌كدارنی حه‌شد له‌گه‌ڵ سوپا مانۆڕێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه"
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌رگای گفتوگۆ و مشتومڕی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا تائیفیه داخست كه به‌هۆی فه‌توای عه‌لی سیستانی چه‌كیان هه‌ڵگرت.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك داخستنی یه‌كجاره‌كی ده‌رگایه له رووی داخوازییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد و هه‌ندێك لایه‌نیش ئه‌و بڕیاره وه‌ك هه‌وڵێك بۆ راكێشانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌زانن كه له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و بڕیاره به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12/5/2018 دا بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هه‌ندێك ئه‌و بڕیاره وه‌ك مانۆڕێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌ماشا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار چه‌كداری حه‌شد به دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بكرێن و په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان بپچڕێت، به‌تایبه‌تی كاتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه پێش هه‌ڵبژاردنه و عه‌بادی ده‌یه‌وێت كورسی زیاتر كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیی بكات.
ئه‌لحه‌یات نوسیوویه‌تی "بڕیاره‌كه هاوكاتی ره‌خنه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیشه كه له بوودجه‌ی عیراقیان هه‌بووه و ته‌نها نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار بۆ ئه‌و هێزانه بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن: "حكومه‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌ری كاتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌كدارنی حه‌شد ده‌كات". هه‌ر بۆیه بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی له دوو روانگه ده‌بینرێت، ئه‌وانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیانه‌یان ده‌كرد ده‌ست له داواكارییه‌كانی پێشوویان هه‌ڵگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی و دیوی دووه‌میشی مانۆڕێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه تا ده‌یان هه‌زار چه‌كدار له ریزی میلیشیاكان بكێشێته‌وه‌و بیانخاته ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و به‌و ریگایه كورسی زیاتری ده‌ستكه‌وێت.