به‌هۆی كوژرانی خێزانێكی كریستیان له به‌غدا ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت
بێت نه‌هرێن بۆ به‌غدا: پرۆسه‌ی كوشتن و راگواستنی كریستیانه‌كان رابگرن
K24 - هه‌ولێر:
حزبی بێت نه‌هرێنی دیموكراتی، به هۆی كوژرانی ئه‌ندامانی خێزانێكی كریستیان له به‌غدا، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی كوشتن و راگواستنی ئه‌و گه‌له رابگرن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و حزبه، كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له رووداوه‌كه، ئه‌و حزبه داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خۆی بگرێته ئه‌ستۆ له پاراستنی كریستیانه‌كانی به‌غدا و پرۆسه‌ی راگواستنیان رابگرن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پیاوێك و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و دایكی خێزانه‌كه‌ی له ناو ماڵه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ كوژران و ته‌واوی سامانه‌كه‌شیان دزراوه و تا ئێستاش ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ئاشكرا نه‌كراون.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رۆژی 8ی ئادار، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و ماڵه، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه، به ناوی "هیشام مهسكونی" كه پیشه‌ی پزیشكه، به به‌رچاوی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژن، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ناوی "شه‌زا مالك ده‌نۆ" ئه‌ویش هه‌ر پزیشكه و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه ژنێكی به ساڵاچووه، به‌ناوی "خه‌یریه داود" ده‌كوژن.
به هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی كریسیان كراوه له به‌غدا، ژماره‌یه‌كی زۆریان له ترسی گیانییان، سه‌ر و ماڵی خۆیان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق جێهیشتووه و روویان له هه‌ولێری پایته‌خت كردووه.
چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵیش، باس له‌وه ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی رێكخراو موڵك و ماڵی كریستیانه‌كانی به‌غدا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه ده‌ستییان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌لێمنه‌ری خاوه‌ندارێتی، له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌ت له ناو به‌غدا، ده‌خه‌نه سه‌ر ناوی خۆیان.