ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بنه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی
ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌ی ئۆباما ته‌نیا تایبه‌ته به رووداوه‌كانی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و باس له ئیداره‌ی تره‌مپ ناكات
K24- هه‌ولێر:
سایتی "IndieWire" ئاماده‌كاری نێوان باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆبامای هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه بڕیاره ببنه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌یه‌كێك له تۆڕه ناسراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته، ته‌وه‌ركانی به‌رنامه‌كه‌ی ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی باس له‌و رووداوانه ده‌كات، كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما روویانداوه، به‌تایبه‌ت بابه‌ته‌كانی چاودێری ته‌ندرووستی، مافی ده‌نگدان، په‌نابه‌ران، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه، كه ئه‌مانه بابه‌تگه‌لێكن، ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكییان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كردووه.
ئه‌و سایته كه ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و تۆڕه نه‌كردووه كه بڕیاره به‌رنامه‌كه‌ی ئۆباما په‌خش بكات، ئاشكراشیكردووه، ئۆباما له به‌رنامه‌كه‌یدا باس له ئیداره‌ی تره‌مپ و پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای ئه‌مه‌ریكا ناكات، ته‌وه‌ره‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر چێوه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما ده‌خولێنه‌وه و، پێشبینیش ده‌كرێت، میشێل ئۆبامای هاوسه‌ری باراك ئۆباما له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، ئه‌ركی ته‌نیا هه‌ڕمێنكردنی هێما بازرگانییه‌كان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانی بێت.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008 بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و، بۆ دووه‌م جاریش له ساڵی 2012 له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وت و هه‌مان پۆستی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ تا ساڵی 2016 له سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مایه‌وه. له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما، زۆر رووداوی جیاواز له جیهان و ئه‌مه‌ریكا روویاندا، چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، یاخۆد ئه‌منی یانیش ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان، به‌تایبه‌ت شۆڕشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ناوی "به‌هاری عه‌ره‌بی" ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی 5+1 و ...هتد.
H.B