تره‌مپ درووشمی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئاشكرا كرد
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن پاڵپشتی خشته‌ی كاره‌كانی ئیداره‌كه‌م ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا وتارێكی پێشكه‌شكردووه، درووشمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2020ـیشی ئاشكرا كردووه.
تره‌مپ گوتوویه‌تی: "درووشمه نوێیه‌كه‌مان "ئه‌مریكای مه‌زن ده‌پارێزین!" چونكه مه‌زنێتی پێشووی وڵاته‌كه‌مان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئه‌مه درووشمه تازهكهمانه كاتێك پێشبركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیپێكرد، ده‌توانن ته‌نها له ماوه‌ی دوو ساڵدا باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن "ئه‌مریكای مه‌زن ده‌پارێزین!" ئه‌وه درووشمهكهمانه له‌گه‌ڵ هێمای سه‌رسووڕمان".
له هه‌مان كاتدا تره‌مپ داوای له لایه‌نگرانی كردووه، له كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگریسدا كه ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرن كه پاڵپشتی خشته‌ی كاره‌كانی ئیداره‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا تره‌مپ درووشتی "یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا"ـی به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام ئێستا پێیوایه ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌زنێتی جارانی كه وه‌ك خۆی ده‌یگووت، ئیداره‌كه‌ی ئۆباما له شان و شكۆی كه‌مكردبووه‌وه.