له كه‌ركووك 7 چه‌كداری حه‌شد كوژران و برینداربوون
له نزیك حه‌ویجه بۆمبیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك به میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیدا، 7 كه‌سیان كوژراون و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ روویداوه‌و كاتێك كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شد له گوندی "نه‌جاتیه"ـی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌دا تێپه‌ڕیوون، بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له چه‌كداره‌كان كوژراوه‌و 6 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون و به خێرایی گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق هینرانه‌وه پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری، تا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه نائارامه، له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له پاریزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا به‌نیازی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك هێرشی زۆر ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و مانگی رابردووش له‌و ناوچانه‌دا چه‌كدارانی داعش 29 چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شدیان كوشتبوو.