لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ برا کوژران
بكوژه‌كه به‌ره‌و سنووری سلێمانی رایكردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێریش داوا له به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كات بكوژه‌كه رانه‌گرن و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و لە گوندی دووشێوانی سەر بە ناحیه‌ی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، سێ برا کوژران. لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، لیوا عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هەولێر بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "رووداوەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووه، پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كێشه‌كه له‌نێوان دوو خانه‌واده روویداوه، كه هه‌ردووكیان ئامۆزای یه‌كترن و، بكوژه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و سنووری پارێزگای سلێمانی رایكردووه، له رێگای كوردستان 24ـه‌وه داوا له به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین "تاوانباره‌كه" رانه‌گرن و راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێری بكه‌نه‌وه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه، كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه كۆنه و، پێشتریش چه‌ندین جار لایه‌نی په‌یوندیداری حكوومه‌ت هاتوونه‌ته نێوانیانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
H.B
