شاندێكی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
واده‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نزیكبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره ئەمرۆ شاندێكی حكوومه‌تی عێراق, سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دوا رێكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌ردانیكردنی ئه‌م شانده‌ی به‌غدا له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك لهمهوپێش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات و هاوكات فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كاته‌وه.
وێڕای به‌رده‌وامی هاموشۆی شانده‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ پێشكه‌وتنێك به دینهكراوه و جگه له به‌ڵێنی دوای كۆبوونه‌وه‌كان، پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ رووی نه‌داوه.
گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 29ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017 به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگیرا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و دواتریش دووجاری دیكه بڕیاره‌كه درێژ كرایه‌وه.
ا. م