به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكده‌خرێت
(ئه‌ندرو پيك)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شدارى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، رۆژى سێشه‌ممه، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكده‌خرێت.
كۆنفرانسه‌كه رۆژى سێشه‌ممه 13ى ئادار/ مارسى 2018، له لايه‌ن نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا و به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان 24 ئه‌نجامده‌درێت.
بڕياره له‌و كۆنفرانسه‌دا، چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شدارى بكه‌ن، له ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيك)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شدارى ده‌كات.
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵى (نيوزيهم) كه سه‌نته‌ر و مۆزه‌خانه‌يه‌كى گرنگى رۆژنامهوانييه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.
بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسه‌كه ده‌توانن ناوتان له رێى ئه‌م لينكه‌وه تۆمار بكه‌ن: نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا