فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان له بنارى چياى قه‌ره‌چووغ حهشارگهيهكى داعشيان بۆردومان كرد
له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا، حه‌وت چه‌كدارى داعش كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، حهشارگهيهكى چه‌كدارانى داعش له بنارى چياى قه‌ره‌چووغ، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه كرايه ئامانج و بۆردومانكرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گوتيشى: هێرشى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان كاتژمێر 08:00ى ئه‌مشه‌و ئه‌نجامدراوه.
ئاشكراشيكرد، له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا، حه‌وت چه‌كدارى داعش كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و حهشارگهيهى چه‌كدارانى داعش، ته‌نيا يه‌ك كيلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه دووربووه.
بۆ يه‌كه‌مجار هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له مانگى ئابى 2014دا به بۆردومانكردنى مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش، شه‌ڕى دژى ئه‌و رێكخراوه راگه‌ياند و تا ئێستا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى گرووپه چه‌كدارييه‌كانى سه‌ر به داعش.
رێكخراوى داعش، كه له دواى داگيركردنى مووسڵه‌وه له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014 خيلافه‌تى راگه‌ياندبوو، دواى زياتر له سێ ساڵ شه‌ڕ و پێكدادان، له مانگى ديسێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌ياند، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانى مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ناو نه‌چووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى سه‌ربازى و سياسى ئه‌مريكا ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن.
ئ.ر