ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى لەسەر بڵاوبوونەوەی لیستی گەندەڵییەكان ھاتەدەنگ
ھەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە
K24 - ھەولێر
دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان، لەسەر بڵاوبوونەوەی لیستی گەندەڵییەكان ھاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی لیستێكی كەیسی گەندەڵی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
لە روونكردنەوەی دەستەی دەستپاكی ھاتووە: "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كهیسیی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین كه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و لیسته پەیوه‌ندى به ده‌سته‌وه نییه و لاى ئێمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه".
دەستی دەستپاكی راشیگەیاندووە: "دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمییه و چالاكییه‌كانى به‌فه‌رمى و به ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه".
روونكردنەوەی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان، دوای ئەوەدەێت كە لە چەند رۆژی رابردوو لیستێكی كەیسی گەندەڵی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە.
ھ.م